Saadet Firdevs Aparı
08 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە حکوومەتی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، بێلاڕووس پلانی ئەوەی ھەیە نزیکەی ٢٠٠ سەربازی بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرک لەپاڵ ھێزەکانی رووسیا رەوانەی سووریا بکات.
بەپێی رەشنووسی رێککەوتنێکی نێوان رووسیا و بێلاڕووس کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی رووسیا میخائیل میشوستین-وە پەسەندکراوە، یەکە سەربازییەکانی بێلاڕووس کار لەسەر دابینکردنی "ھاوکاریی مرۆیی" بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە لە دەرەوەی ناوچەکانی جەنگدا دەبن.
- ھەردوو وڵات لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدەن
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو، لە ٣ی شوباتدا ئەوەی راگەیاندبوو کە لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠ مانۆڕی سەربازیی ھاوبەش لەگەڵ بێلاڕووس ئەنجام دەدەن.
شۆیگو، کە لەمینسک-ی پایتەخت لەگەڵ سەرکۆماری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ کۆببوویەوە، ئاماژەی بەوە کردبوو کە رووسیا و بێلاڕووس لە ١٠-٢٠ی شوبات مانۆڕی سەربازیی ھاوبەش "پێداگریی ھاوپەیمانان-٢٠٢٢" ئەنجامدەدەن و ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە بۆ ئەم مەبەستەش یەکە سەربازییەکان و پێداویستییەکانیان لە رۆژھەڵاتی رووسیاوە بۆ بێلاڕووس گوازراونەتەوە.
لەلای خۆیەوە لوکاشینکۆ، ، ئەوەی راگەیاند کە ئامانج لەو مانۆڕە سەربازییانە بەھێزکردنی سنووریانە لەگەڵ ئۆکراینا و گوتبووی: "دۆخەکە ئاڵۆز دەکرێت. ناچار دەکرێین وەڵام بدەینەوە".