Gamze Türkoğlu Oğuz
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
كابول - AA
له شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان و له نزیك ئه‌و ناوچەیەی كه نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی وڵاتانی لێیه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كابول، فیرده‌وس فه‌رامه‌رز ئاشكرایكرد ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی نۆیه‌می پۆلیس كه ده‌كه‌وێته نزیك ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابول و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی لێیه له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه، روویداوه.
هێشتا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌كه هیچ كوژراو یان بریندارێكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.