Barış Seçkin
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
رۆما - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای ئیتاڵیا، جۆزێپی کۆنتی كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی وه‌رگرتووه، لیستی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، سێرجیۆ ماتارێلا كرد و، ناوی وه‌زیره‌كانی راگه‌یاند.
جۆزێپی كۆنتی كه له ٢٩ی ئابدا له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی سێرجیۆ ماتارێلا-وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راسپێردرا، ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی كار و لیستی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ماتارێلا كرد، كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره (M5S) كه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه، پارتی دیموكرات (PD) و پارتی ئازادیی و یه‌كسانیی (LEU) له‌سه‌ری رێككه‌وتووه.
كۆنتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماتارێلا، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا. سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێزیان بۆ داهاتوو ئاماده‌كردووه و، رایگه‌یاند: ''زۆرترین وزه و توانا‌مان ده‌خه‌ینه خزمه‌ت ئیتاڵیاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتییانمان، له باكووره‌وه تا باشوور، به‌ره‌و باشتر ببه‌ین''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا یه‌ك به یه‌ك ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه كه تێیدا ١٠ وه‌زاره‌ت ده‌دات به بزوتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره، نۆ وه‌زاره‌ت به پارتی دیموكرات و وه‌زاره‌تێكیش بۆ پارتی ئازادیی و یه‌كسانیی. له كابینه‌ی نوێی حكوومهتهكهشیدا حه‌وت ئافره‌ت پۆستی وه‌زیریان پێده‌درێت.
جۆزێپی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی داوه به سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره، لویجی مایۆ كه یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، هه‌روه‌ها پۆستی وه‌زیری به‌رگریی به لۆرێنزۆ گویرین داوه كه كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی پارتی دیموكراته.
دووه‌مین حكوومه‌ت كۆنتی كه له هاوپه‌یمانی دوو پارتی گه‌وره‌ی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره و پارتی دیموكرات پێكهاتووه، دوای ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌به‌رده‌م سهركۆمار ماتارێلادا سوێندی یاسایی خوارد، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا ده‌دات.
حكوومه‌تی دووه‌می كۆنتی دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌ده‌ستهێنا به فه‌رمی ده‌ستبه‌كارده‌بێت.