Mehmet Şah Yılmaz,Murat Özgür Güvendik
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەرسین تاتار وەک سەرکۆماری نوێی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "پیرۆزبایی لە تاتار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی لە پۆستەکەیدا بۆ دەخوازین".
لە راگەیهنراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ستایشی بە دیموکراسییانە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی کردووە و تێیدا هاتووە: "بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی نزیکمان لەگەڵ تەواوی دامەزراوەکانی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، پشتیوانیکردنی سەروەری تورکەکانی دورگەی قوبڕس و مافە یاساییەکانیان لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست".
ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور بەڕێوەچوو، و بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان کاندیدی پارتی یەکێتی نیشتیمانی، ئەرسین تاتار بە پێنجەمین سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە.