Mehmet Şah Yılmaz,Muhammet İkbal Arslan
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
نیكۆسیا/ئەنقەرە- AA
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور، کاندیدی پارتی یەکێتیی نیشتیمانیی، ئەرسین تاتار بە بەدەستهێنانی سەدا ٥١،٧٤ی دەنگەکان بە سەرکۆماری نوێی کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور هەڵبژێردرا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆماری قوبڕسی باکوور، نارین فەردی شەفیق سەرکەوتنی کاندیدی پارتی یەکێتی نیشتیمانی ئەرسین تاتار-ی راگەیاند.
شەفیق ئاشکراشیکرد، تاتار سەدا ٥١،٧٤ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و مستەفا ئاکنجی رکابەریشی سەدا ٤٨،٢٦ی دەنگەکانی بردووهتهوه.
بڕیاریشە ئەمشەو ئەنجامە فەرمییەکان رابگەیەنرێت.
بەوشێوەیە ئەرسین تاتار دەبێتە پێنجەم سەرکۆماری کۆماری قوبڕسی تورکی باکوور.