Betül Yürük
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
جۆ بایدن کە بووەتە براوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند "شەرفمەندم کە گەلی ئەمریکا متمانەی داوەتە من و جێگیی سەرۆک (کامالا ھاریس)".
بەپێی ئەو داتا نافەرمیانەی کە لەلایەن ھەواڵی ئاژانسی ئاسۆشیەتید پرێس بڵاوکراوەتەوە، بایدن بووەتە براوەی ٥٩یەمین ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەمبارەیەوە رایگەیاندووە کە سەرەڕای دانانی بەربەستی بێ وێنە، گەلی ئەمریکا بە رێژەیەکی پێوانەیی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان کردووە و جارێکی دیکە ئەوە سەلمێندرایەوە کە دیموکراسی لە نێو دڵی ئەمریکادایە.
بایدن جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیتر پێویستە واز لە گوتاری توند و توڕەیی بھێنرێت و ئیتر کاتی یەکڕیزییە وەک یەک نەتەوە و گوتیشی: "ئیتر کاتی یەکگرتن و چاکبوونەوەیە وەک ئەمریکا".
بایدن راشیگەیاند کە شانازی بەوە دەکات گەلی ئەمریکا متمانەی بە ئەو و جێگری سەرۆک ھاریس داوە و گوتیشی: "ئێمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاین. ئەگەر بە یەکگرتوویی جوڵە بکەین ھیچ شتێک نییە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین".