Dmitri Chirciu
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
مۆسکۆ – AA
دۆسیەی سزادانی سەرۆکی گرووپی جەنگاوەری بەکرێگیراوی ڤاگنەر، یەڤگەینی پریگۆجین کە لە بەرامبەر حکوومەتی رووسیا یاخی ببوو داخرا.
فەرمانگەی ئاسایشی فیدڕاڵی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا بیری خستەوە کە بەهۆی یاخیبوونی چەکداریی پریگۆجین لە بەرامبەر حکوومەتی رووسیا لە ٢٣ی حوزەیران دۆسیەی سزادانی لەسەر کرابوویەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە بەشداربووانی یاخیبوونەکە لە ٢٤ی حوزەیران وازیان لە ئەنجامدانی "کارە تاوانکارییەکان"یان هێناوە و تیایدا هاتووە: "بە رەچاوکردنی هەلومەرجە گرنگەکان و پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە بڕیار درا لە ٢٧ی حوزەیران دۆسیەکە دابخرێت".
وەزارەتی بەرگریی رووسیایش لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ رادەستکردنی کەلوپەلە سەربازییەکانی ڤاگنەر بە یەکەکانی سوپای رووسیا.