Yasin Yorgancı,Zahir Sofuoğlu
27 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2025
ئەنقەرە ــ AA
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پلانی ھەیە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕووسیا توندتر بکات.
لەوبارەیەوە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ پلانی ھەیە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، سزا سەپێندراوەکانی سەر ڕووسیا توندتر بکات، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕوسیا زنجیرەیەک ھێرشی کردە سەر ئۆکراینا.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگای توندترکردنی سزاکانی سەر ڕووسیا، ھەوڵدەدات فشار بخاتە سەر سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ ئەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، پەسەند بکات.
ھەروەھا باسیان لەوەش کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا بێزاربووە لە دانوستانە بێ ئەنجامەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لەبەر ئەوە ئەگەری ھەیە ئەمریکا لە دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بکشێتەوە.