Dmitri Chirciu
27 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2025
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوە.
لەو بەشەی کۆبوونەوەکە کە بە ڕووی ڕاگەیاندندا کراوەبوو، فیدان و لاڤرۆڤ بۆ ڕۆژنامەنووسان دووان.
%2FNew%20folder%20(3)%2FAA-38095702.jpg)
هاکان فیدان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەرلەنوێ سەردان کردنی مۆسکۆ و ئەنجامدانی بەرنامەی بەسوود و، ڕایگەیاند: "دوێنێ لەلایەن (سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر) پوتینەوە پێشوازی لێکرام و سلاوی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانم پێگەیاند".
فیدان باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا کرد و، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا لەسەر ئەو ڕێچکەیەی سەرکردەکانمان دیارییان کردووە، بە شێوەیەکی زۆر تەندروست بەرەو پێش دەچێت و بە ئامانجەکانی دەگات".
گوتیشی: "پەیوەندییە قووڵەکانمان دەورێکی گرنگ دەگێڕن لە دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و ئاسایش لە ناوچەکەماندا".

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، باسی لە کۆبوونەوە ڕاستەوخۆکانی ڕووسیا و ئۆکراینای کرد لە ئیستانبوڵ و، ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ لەلایەن ڕووسیاوە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینا، دەرخەری تێگەیشتنی هاوبەشی وڵاتەکانمانە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی".
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، فیدان ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکاندا هەموو خاڵەکانی پەیوەندییە فرەڕەهەندییەکانمان تاوتوێ دەکەین".
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سوپاسی تورکیای کرد لە ڕەخساندنی دەرفەتی کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینادا و، ڕایگەیاند: "وەک ڕووسیا سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ فەراهەمکردنی پلاتفۆڕمی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئۆکراینا".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "ڕۆژەڤمان زۆر چڕ و گشتگیرە و، ئەم ڕۆژەڤە لەلایەن پۆتین و ئەردۆغانەوە دیاری دەکرێت".
لاڤرۆڤ سەبارەت بە هاریکاریی دووقۆڵی ئاماژەی بەوە کرد چەندین پلانی گرنگیان هەیە و، بەیەکەوە هەوڵ دەدەن ئاستەنگە نایاساییەکانی دەرەوە تێپەڕێنن و، گوتی: "ڕووسیا و تورکیا هەوڵ دەدەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان، بە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە".