Gülşen Topçu
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
ریاز – AA
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان رایگه‌یاند کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر دوو کارگه‌ی نه‌وتی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو پاڵاوگه‌یه راده‌گرن.
شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان به ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر کارگه‌کانی بقێق و هەجرەت خرێس سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو کارگه‌یه راده‌گرن. ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش له رێگای نه‌وتی عهمباركراوهوه پڕده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئاكامی هێرشه‌كه‌وه روویانداوه بووه‌ته هۆی وه‌ستاندنی ده‌رهێنانی پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو (نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه‌ی كۆمپانیاكه).
شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ناوخۆ رووینه‌داوه و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه به‌رده‌وامن.
رۆژی رابردوو شەممە، له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و دوو کارگەیهی ئارامكۆ. هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حووسییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.