İslam Doğru
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئێرانی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وت لە سعوودیه، تۆمه‌تباركرد.
مایک پۆمپیۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه له كاتێكدا سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه، محەمەد جه‌واد زه‌ریف به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن گوایه سه‌رقاڵی دیپلۆماسین، تاران له پشت نزیكه‌ی 100 هێرشه‌وه‌یه بۆسەر سعوودیه.
مایک پۆمپیۆ گوتی: "له‌نێو ئه‌و هه‌موو بانگه‌وازه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كاندا، ئێران ئێستا په‌لامارێكی بێ وێنه‌ی بۆسه‌ر خستنه‌ڕووی وزه ده‌ستپێكردووه. به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له‌یه‌مه‌ن-ه‌وه هاتبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌وازی له ته‌واوی وڵاتان كرد به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و روون ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بكه‌ن و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕی وزه‌دا و به به‌رپرسیار گرتنی تاران له‌باره‌ی شه‌ڕه‌نگێزییه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیدا كارده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای هێرشه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ه‌وه كرد و ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی كرد. هه‌روه‌ها تره‌مپ به بن سه‌لمان-ی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كه بۆ پشتگیریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیریی سعوودیه.
رۆژی رابردوو شەممە، له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و دوو کارگەیهی ئارامكۆ. هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حووسییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان به ئاژانسی فەرمی هه‌واڵیی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه کە به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر کارگه‌کانی بقێق و هەجرەت خرێس سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و دوو کارگه‌یه راده‌گرن. ئه‌و بۆشایی به‌رهه‌مهێنانه‌ش له رێگای نه‌وتی عهمباركراوهوه پڕده‌كه‌نه‌وه.