Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Zeynep Tüfekçi,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ریاز - AA
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز لێبووردنی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی میسری ده‌ركرد كه له گرتووخانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویکردەوە، شا سه‌لمان كه له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه ئه‌مڕۆ له شاری شه‌رم ئه‌لشێخ ده‌ست پێ ده‌كات له میسره، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدولفه‌تاح سیسی كۆبووه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه، شا سه‌لمان لێبووردنی بۆ ژمارەیەک به‌ندكراوی میسری لە وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد به مه‌به‌ستی ئازادكردنیان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه میسریانه‌ی ئازاد ده‌كرێن. ئه‌وه له كاتێكدایه ژماره‌ی ئه‌و میسریانه نازاندرێت كه له گرتووخانه‌كانی سعوودیه‌دا به‌ندكراون.