Sinan Doğan,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆلۆمبیا، كارلۆس هۆڵمس تروجیلۆ ئالمارگۆ رایگەیاند کە دان به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆدا نانێن كه ده‌ریكردووه بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتەکەیدا.
ئالمارگۆ له پۆستێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، باسی له‌وه كرد كه دان به حكوومه‌ته‌كه‌ی نیکۆلاس مادورۆدا نانێن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی داوێتی له جێی خۆی نه‌بووه.
ئەو گوتیشی: "دان به بڕیاری حكوومه‌ته‌كه‌ی نیکۆلاس مادورۆدا نانێین كه ده‌ریكردووه بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان".
دوێنێ له لێدوانێكیدا بۆ راگهیاندنەکان، نیکۆلاس مادورۆ باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆلۆمبیا پچڕاندووه و ماوه‌ی 24 كاتژمێریشیان دیاریكردووه بۆ باڵیۆزی كۆلۆمبیا تا ڤێنیزوێلا جێبهێڵێت.