Haydar Karaalp
09 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2022
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاتێكی پێشكه‌وتووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه ده‌توانێت له گه‌شه‌پێدانی عێرقدا رۆڵ بگێڕێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له به‌غدا سازیكرد، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا سه‌باره‌ت به ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، سوودانی رایگه‌یاند: "قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رزه و له بواره‌كانی دیكه‌شدا هاریكارییه‌كی زۆرمان هه‌یه. توركیا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاتێكی پێشكه‌وتووه و ده‌توانێت له گه‌شه‌پێدانی عێرقدا رۆڵ بگێڕێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد پرسی هاوبه‌شی وه‌ك ئاو و ئاسایش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌ن و رایگه‌یاند: "كه‌مبوونه‌وه‌ی باران و كه‌می بڕی ئه‌و ئاوه‌ی له توركیا و ئێرانه‌وه دێت، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی ئاو لای ئێمه. له‌وباره‌یه‌وه ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین له‌رێگه‌ی دیپلۆماتییه‌وه هاریكاریی و چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه. ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی عێراق كه له‌م وڵاتانه‌وه دێت، له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێودهوڵهتییهكاندایه. ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌باره‌ی ئاو هه‌بێت چونكه ستراتیجی كشتوكاڵمان پێویستی به ئاوه".
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی رۆڵی نێوه‌ندگیریی عێراق له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه درێژه به رۆڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یاسای نه‌وت و گازی سرووشتیی و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له به‌غدا له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا، ئاشكرایكرد ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه و رایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه له به‌غدا ده‌ژی و له‌و گهڕهكهشی لێی ژیاوه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان به‌هێز بووه. لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی دەستگیرکردنی هێرشكاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه. ئاسایشی عێراق هێڵی سووره و هیچ كه‌سێك ئێمه له‌وباره‌یه‌وه تاقی نه‌كاته‌وه، چونكه شكست ده‌هێنن. هه‌روه‌ها پاراستنی هاووڵاتییانی بیانی ئه‌ركمانه".
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه عێراق له‌بواره‌كانی ئابووریی و وه‌به‌رهێناندا ده‌بێته ناوه‌ندی راكێشانی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان.