Zafer Fatih Beyaz,Mehmet Kemal Firik
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
نیکۆسیا – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور سەردانی مۆنیۆمێنتی ئەتاتورکی کرد لە نیکۆسیا.
لەمیانی یەکەم سەردانی بۆ دەرەوە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گەیشتە نیکۆسیا'ی پایتەختی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و مۆنیۆمێنتی ئەتاتورکی بەسەر کردەوە.
ئەردۆغان تاجەگوڵینەی لە میۆنۆمێنتەکە دانا، واژووی لەسەر پەڕاوی تایبەتی مۆنیۆمێنتەکە کرد و دواتر سڵاوی لەو هاووڵاتییانە کرد کە چاوەڕێی ئەویان دەکرد.
ئەردۆغان لە پەڕاوی تایبەتی میۆنۆمێنتەکەدا نووسیوویەتی: "ئەتاتورکی ئازیر جارێکی دیکە بە پتەوکردنی یەکگرتوویی و پشتیوانییەکانمان لەگەڵ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە حزورتداین. تاکوو ئێستا وەک سەرکۆماری تورکیا هاوشێوەی هاووڵاتییانمان بە شەیدایییەوە خزمەتی گەلی تورکی قوبرسمان کردووە. خوا یار بێت لەم قۆناغە نوێیەیشدا بە دیدگای سەدەی تورکیا بە ئەرکەکانی سەرشانمان هەڵدەستین بەرامبەر خوشک و برا تورکەکانمان لە قوبرس. رەوانت شاد بێت".