Sefa Mutlu
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ پێکەوە کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی هوبەر لە شاری ئیستانبوڵ دوور لە چاوی کامێراکانی راگەیاندن ئەنجامدراو و نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
واش چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان و مێرکڵ دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ساز بکەن.