Sefa Mutlu
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چووه كۆشكی هوبه‌ر له ئیستانبوڵ.
له كۆشكه‌كه‌یش مێركڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به ئۆتۆمبێلی گۆڵف چوونه به‌شی كه‌ناراوی كۆشكه‌كه.
ئاڵای توركیا و ئه‌ڵمانیا له‌لای هه‌ردووكیان هه‌ڵكرابوون و هه‌ردووكیان سڵاویان له میدیاكارانی ناوخۆ و بیانی كرد كه له چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌واندا بوون.
دواتر ئه‌ردۆغان و مێركڵ ئه‌وێیان جێ هێشت و به‌ره‌و هۆڵی كۆبوونه‌وه به‌ڕێ كه‌وتن.