Serkan Kaya
11 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
ڤیلنیوس – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ کۆبوونەوە.
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرکۆماری تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک حکوومەتەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیا بەردەوامن.
لەو میانەیەدا ئەردۆغان لە ناوەندی پێشانگاکانی "LITEXPO" لەگەڵ ترودۆ کۆبوویەوە.
هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان؛ سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون؛ سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی، هالوک گۆرگوین و گەورە راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆمار، عاکیف چاغاتای کڵچ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.