Zana Natık Kerem
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا.
لە پەیامەکەی سەرکۆماری عێراقدا ھاتووە "بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە ناوی خۆم و گەلی عێراقەوە بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەتان بۆ خولێکی نوێی سەرکۆماری تورکیا، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم، هەروەها داواکارم خوای گەورە خۆشگوزەرانی بە گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست ببەخشێت".
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید راشیگەیاندووە "لەم بۆنەیەدا، بەردەوامی پەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیی و ھاریکارییەکانی لەگەڵ تورکیا دووپات دەکەینەوە، بەجۆرێک ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی".