Ahmet Nurduhan,Lejla Biogradlija
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
بێلگراد - AA
وەزیری بەرگریی سربیا، میلۆس ڤوچێڤیچ رایگەیاند کە سوپای سربیا لەسەر سنوور لەگەڵ کۆسۆڤۆ جێگیر دەکرێت.
میلۆس ڤوچێڤیچ لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆن و رادیۆی سربیا گوتی: ''سوپا بەردەوامە لە ئامادەباشی و تا کاتژمێر ١٤:٠٠ بەکاتی ناوخۆ لە سنوور لەگەڵ کۆسۆڤۆ جێگیر دەکرێت''.
وەزیری بەرگریی سربیا باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانن کێشەی ناوچەکە بە رێگای سیاسیی چارەسەر بکرێت و باسی لەوە کرد کە سەرۆک ئەرکانی سوپای سربیا، میلان مۆچسیلۆڤیچ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی هێزی ئاشتیپارێزی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایشی سربەکانی کۆسۆڤۆ.
میلۆس ڤوچێڤیچ هەروەها باسی لەوە کرد کە سوپای سربیا ئامادەی جێبەجێکردنی هەر فەرمانێکی سەرکۆمار ئەلێکساندەر ڤوچیچ-ە کە لە هەمان کاتدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە.