Bilgin S. Şaşmaz,Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
شیكاگۆ - AA
له شاری شیكاگۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه، پڕۆتێستۆ كرا.
هه‌زاران خۆپیشانده‌ر به ئاڵای فه‌ڵه‌ستین و چه‌ندین دروشمی وه‌ك، "قودس هێڵی سووره"،"ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ست له قودس هه‌ڵگرن" و "پێویسیته حكوومه‌تی تره‌مپ و پێنس بڕوات"ه‌وه، له‌به‌رده‌م فێدراڵ پلازای شیكاگۆدا بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیان ئیدانە كرد.
دواتر خۆپیشانده‌ران به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی هوتافی "ئازادی بۆ فه‌ڵه‌ستین"،"قودس هی ئیسرائیل نییه، پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستینه" و "پێویسته دۆناڵد تره‌مپ بڕوات"ه‌وه، ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد.
گرووپه‌كه چه‌ندین كاتژمێر سه‌رباری كه‌شوهه‌وای ساردی شاره‌كه، به شه‌قامه‌كاندا به‌رده‌وامبوون له رێپێوان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی تره‌مپ و ئیسرائیل، تا گه‌یشتنه به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی ئیسرائیل.
خۆپیشاندانكه له‌وێدا به‌بێ روودانی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو كۆتاییهات.