Mazın Asad
07 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی ئەرباش لەبارەی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "ئەم ھەڵوێستە نابەرپرسیارە کە مرۆڤایەتی، نەرێتی دێرین و یاساکانی نێودەوڵەتی ھەژمار ناکات، ھەوڵێکی ناحەقە بۆ کردنی فەڵەستین بە پایتەختی ئیسرائیل کە جوگرافیای فەڵەستینە".
ئەرباش ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە کرد.
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە قودس شارێکی ئیسلامە کە یادەوەری زۆرێک لە پێغەمبەرەکانیشی تێدایە و راشیگەیاند قودس جوانترین نموونەی پێکەوەژیانە لە نێوان لایەنە جیاوازەکان لە رابردوودا.
عەلی ئەرباش گوتیشی: "قودس تەنھا پرسی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا نییە، بەڵکو پرسی ھاوبەشی گشت موسڵمانانی جیھانە. قودس و مزگەوتی ئەقسا موژدە و ئەمانەتی حەزرەتی پێغەمبەرە بۆ موسڵمانان. مەککە و مەدینە بۆ موسڵمان چی بێت، قودسیش ھەمان شتە".
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا گوتیشی: "ئەم ھەڵوێستە نابەرپرسیارە کە مرۆڤایەتی، نەرێتی دێرین و یاساکانی نێودەوڵەتی ھەژمار ناکات، ھەوڵێکی ناحەقە بۆ کردنی فەڵەستین بە پایتەختی ئیسرائیل کە جوگرافیای فەڵەستینە".