Abdullah Shukur
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین - AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس لەبارەی رووداوی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند، لە دوای کۆتایھاتنی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە، لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە یەکێتی ئەورووپا کاردانەوەیان لەمبارەیەوە دەبێت.
ھایکۆ ماس لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چیک، تۆماس پێتریک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و لەبارەی رووداوی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند کە چاوەڕێی کۆتایھاتنی لێکۆڵینەوەکان دەکەن و گوتیشی: "لە دوای ھەموو ئەمانە، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە یەکێتی ئەورووپا و نێودەوڵەتی کاردانەوە بەرامبەر ئەمە نیشان دەدەین".
ماس بانگھێشی بەرپرسانی سعوودیەی کرد کە ھاوکاربن لە لێکۆڵینەوەکانی رووداوی بێسەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی.
هایکۆ ماس جەختیشی لەوە کردەوە کە چاوەڕێی روونکردنەوە لە باڵیۆزی سعوودیە لە ئەڵمانیا دەکەن و راشیگەیاند کە ئەو بانگەشانەی دەکرێن، مایەی تاسانە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی "لووتکەی چوارقۆڵی پەیوەندیدار بە سووریا" کە بڕیارە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت رایگەیاند، ئەمە پێشھاتێکی زۆر باش و گرنگە.