Muhammed Emin Canik,Rewa Mahmood Hasan
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
کاراکاس-AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا نیکۆلاس مادورۆ رایگەیاند فەرماندەکان وابەستەیی خۆیان دووپات کردۆتەوە بە دەستوورەوەو گوتی، "داوا لە خەڵک دەکەم نیشتمان و دەستوور بپارێزن و بێنە سەر شەقام".
مادورۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ فەرماندەکانی سوپادا چاویان بەیەک کەوتووە و سوپاش دڵسۆزی خۆی بۆ دەستوور و تەواوی گەل دوپات کردۆتەوە.
مادورۆ کە داوای لەخەڵک کردووە برژێنە سەر شەقام، دەڵێت، "لەگەڵ تەواوی فەرماندەکاندا چاومان بەیەک کەوت کە هەموو دڵسۆزییەکیان بۆ نیشتمان و دەستوور و گەل دووپات کردۆتەوە. داوا لەخەڵک دەکەم بۆ بەرجەستە کردنی سەرکەوتنی ئاشتی و پاراستنی رێکاری دەستووریی برژێنە سەرشەقامەکان.
- هەوڵی کودەتا
خوان گوایدۆ كە خۆی وەك سەرۆك راگەیاندووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێ خولەكی بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سەربازان كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوكردەوە كە لەگەڵ گرووپێك سەرباز لەنزیك فڕۆكەخانەی سەربازیی لا كارلۆتای كاراكاسی پایتەخت تۆماری كردووە.
گرتەكە ماوەكەی سێ خولەكە و تیایدا گوایدۆ لەگەڵ گرووپێك سەرباز و لیۆپۆڵدۆ لۆپێزی چالاكی ئۆپۆزسیۆن كە لە ماڵەكەیدا دەستبەسەربوو لە بەردەم زرێپۆشێكدا دەردەكەوێت و بانگەواز لە سەربازان دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گوتی: "بۆ هەڵساندنەوەی وڵات بۆ سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
وهزیری بهرگری ڤێنزوێلا، ڤلادیمیر لۆپێز رایگەیاند کە سوپای وڵاتهكهی دژی ئهو ههوڵی كودهتایه دهوهستنهوه كه به رابهرایهتی سهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانی، خوان گوایدۆ كه خۆی وهك "سهرۆكی كاتیی" ناساندووه له ئارادایه.
ئیدارەی ئەمریکاش پشتگیری تەواوی لە هەوڵە کودەتاکەی ڤێنزوێلا راگەیاندووە.