Fahrettin İbrahim
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند: "بانگەواز لە رووسیا، رژێمی سووریا و هەموو لایەنەکانی دیکە دەکەین کە بەمەبەستی بەرگری لە کارەساتێکی مرۆیی، گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەروەها کەمکردنەوەی گرژییەکان، پابەندی بەڵێنەکانیان بن".
مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئیدلب راگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەر چی زووە تووندوتیژییەکان لەم ناوچەیە کۆتایی پێبێت و رایگەیاندووە، ئەم گرژییەکانە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە ناکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگوس راشیگەیاندووە کە "بانگەواز لە رووسیا، رژێمی سووریا و هەموو لایەنەکانی دیکە دەکەین کە بەمەبەستی بەرگری لە کارەساتێکی مرۆیی، گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەروەها کەمکردنەوەی گرژییەکان، پابەندی بەڵێنەکانیان بن".