Aliia Raimbekova
03 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی فیدراسیۆن لە پەرلەمانی رووسیا، گریگۆری کاراسین رایگەیاند کە ٧٠٠ هەزار منداڵی ئۆکراینا لە رووسیان کە لە ناوچە جێناکۆکەکانی ئۆکرایناوە هاتوون.
گریگۆری کاراسین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئیدارەی کیێڤ هەوڵ دەدات سەبارەت بە منداڵان "کێشە دروست بکات".
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی فیدراسیۆن لە پەرلەمانی رووسیا، گریگۆری کاراسین بانگەشەی ئەوەی کرد کە "رووسیا بە پێچەوانەی هەندێک وڵاتی ئەورووپا، بەوردی و گەرموگوڕییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵان دەکات و رایگەیاند: "لە ساڵانی رابردوودا ٧٠٠ هەزار منداڵ کە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ئۆکرایناوە هەڵاتوون، پەنایان بۆ وڵاتەکەمان بردووە. زۆریان لەگەڵ خێزانەکاندا دەژین، بەشێکیشیان لە خانەی بێنەوایاندان".
ئۆکراینا هێزەکانی رووسیا تۆمەتبار دەکات بە رفاندنی منداڵانی ئۆکراینا لە ناوچەکانی ڵوهانسک و دۆنێتسک.
بەپێی پۆرتاڵی وەزارەتی کاتیی یەکخستنەوەی خاکە داگیرکراوەکانی ئۆکراینا کە بە مەبەستی دۆزینەوە و رزگارکردنی منداڵان دامەزراوە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە کە جەنگ دەستی پێ کردووە، ١٩ هەزار و ٤٩٢ منداڵی ئۆکراینا بەشێوەیەکی نایاسایی براونەتە دەرەوەی سنوورەکانی ئۆکراینا.