Ali Kemal Akan
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سهركۆمار پیرۆزبایی لێ‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، بینیامین نه‌تانیاهو له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای خواستووه قۆناغی نوێ ببێتەمایه‌ی خێر بۆ گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئیسرائیل و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێكراون.