Ali Kemal Akan
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سهركۆمار پیرۆزبایی لێ‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، مه‌حمود عه‌باس له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و هیوای خواستووه قۆناغی نوێ ببێتەمایه‌ی خێر بۆ گه‌لی توركیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-فه‌ڵه‌ستین و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێكراون.