Damla Delialioğlu, Ayşe İrem Çakır
14 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2026
سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر پرسی تایوان بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، ئەوا ئەگەری هەیە ئەمریکا و چین تووشی پێکدادان ببن، ئەمەیش پەیوەندییەکان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، شی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە پەکین، باسی لەوە کردووە پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی لە گەرووی تایوان، گەورەترین خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.
شی بە ئاماژەدان بەوەی پرسی تایوان گرنگترین بابەتە لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا-چین، بە ترەمپی ڕاگەياندووە: "ئەگەر پرسی تایوان بە باشی بەڕێوە ببرێت، سەقامگیریی پەیوەندییەکان دەپارێزرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەری هەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا پێکدادان ڕوو بدات و پەیوەندییەکان بکەونە مەترسییەکی گەورەوە".