Dmitri Chirciu
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆکراینا دوو هەزار و ٣٩٦ ژێرخانی سەربازیی خاپوور کراوە.
کۆناشینکۆڤ زانیاری خستەڕوو سەبارەت بەو چەک و ژێرخانانەی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا لە ناوی بردوون.
هەروەها کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە، سوپای رووسیا لەگەڵ بەناو ئیدارەی جوداخوازان لە دۆنباس دەستیان گرتووە بەسەر ١٠ ناوچەی نیشتەجێبووندا لە ئۆکراینا و، رایگەیاند: ''یەکەکانی نیشتەجێبوونی سمۆلیانینۆڤۆ، ڤۆیڤۆدیڤکا، کریمینا، کودریاشیڤکا، بۆرۆڤینکی، پوردیڤکا و زامۆلیڤکا کۆنترۆڵکراون. شەش کیلۆمەتر پێشوەچوونمان تۆمارکردووە''.
کۆناشینکۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە، دەستگیراوە بەسەر یەکەکانی نیشتەجێبوونی ئازۆڤ، نۆڤۆتاتاریڤکا و میرنە کۆنترۆڵکراون و، هێزە سەربازییەکان بەرەو ماریۆپۆل لە پێشڕەویدان.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆناشینکۆڤ، باسی لەوە کرد کە بەردەوامن لەسەر هێرشکردنە سەر ژێرخانە سەربازییەکان لە ئۆکراینا و، رایگەیاند: ''لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا، دوو هەزار و ٣٩٦ ژێرخانی سەربازیی لە ئۆکراینا خاپوور کراون. لە نێویشیاندا ٨٢ فەرماندە و ناوەندی پەیوەندی سەربە سوپای ئۆکراینا، ١١٩ سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی S-300 و Buk M-1 و Osa لەگەڵ ٧٦ رادار''.
هاوکات کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە تێکڕا ٨٢٧ تانک و زرێپۆشی جۆراوجۆر، ٨٤ سەکۆی هەڵدانی فرە مووشەک، ٣٠٤ تۆپی هاوەن، ٦٠٣ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی و ٧٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو براون.
کۆناشینکۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی ئەمڕۆوە، ئاگربەستی کاتیی راگەیاندراوە و شەش رێڕەوی مرۆیی کراونەتەوە و، رایگەیاند: ''رێڕەوەکان بەمشێوەن؛ کیێڤ - جۆمیل، ماریۆپۆل - زاپۆریژیا، ماریۆپۆل -رۆستۆڤ -نا - بۆنو، خارکیڤ - بێلگۆرۆد، سومی - بێلگۆرۆد، سومی - پۆلتاڤا''و، سوپای رووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کۆنترۆڵی پرۆسەی گواستنەوە و ناوچەکە دەکات.