Sarp Özer
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
مۆسکۆ – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، هاکان فیدان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارلایەنەی وەزیرانی بەرگری و سەرۆکی دامەزراوە هەواڵگرییەکانی تورکیا-رووسیا-سووریا و ئێران چوونەتە مۆسکۆ.
دوای نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیەی ئاکار و فیدان-ی لەنێودابوو لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤا لەلایەن باڵیۆزی تورکیا لە رووسیا، مەهمەت سامسار و ژمارەیەک بەرپرسی رووسیا پێشوازییان لێ کرا.
جگە لە ئاکار و فیدان هەروەها وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو؛ وەزیری بەرگریی سووریا، عەلی مەحمود عەباس و وەزیری بەرگریی ئێران، محەمەد رزا ئاشتیانی و سەرۆکی دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتانە بەشداری لە کۆبوونەوە چوارلایەنییەکاندا دەکەن.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا، ئاکار ژمارەیەک کۆبوونەی دووقۆڵییش ئەنجام دەدات.