Ömer Aşur Çuhadar
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
سبەی پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلستروم سەردانی تورکیا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تۆبیاس بیلستروم لە سەردانەکدا بۆ تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەی نێوان مەولود چاوشئۆغڵو و تۆبیاس بیلستروم-دا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم، ھەروەھا پرسە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێن.
چاوەڕان دەکرێت وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوید، بیروڕا لەبارەی پەیوندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا ئاڵوگۆڕ بکەن، ئەوەیش لەچوارچێوەی ئەوەی کە سوید تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، ھەروەھا داواکاریی سوید بۆ بوون بەئەندام لە ناتۆ تاوتوێ بکەن.
لە ٢٨ی حوەزیراندا تورکیا، سوید و فینلاند یاداشتنامەیەکی سێقۆڵییان لەبارەی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ واژوو کرد، ئەوەیش دوای ئەوەی ئەو دوو وڵاتە بەڵێنیان دا کە داواکارییەکانی تورکیا لەبارەی دۆسیەی لەناوبردنی تیرۆر جێبەجێ دەکەن.