Dmitri Chirciu
13 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2023
مۆسکۆ - AA
ناوەندی توێژینەوەی ئیسلامی سەربە وەقفی ئایینی تورکیا (ISAM) و پەیمانگای ئیسلامی مۆسکۆ، پرۆتۆکۆلێکی هاریکارییان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئینسایکلۆپیدیای بنەمای ئیسلام بە شێوەی ئۆنلاین و چاپکردنی لە ڕووسیا واژووکرد، کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ڕووسی.
لە چوارچێوەی ١٩هەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی موسڵمان، کە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا سازکرا، ڕێوڕەسمی واژووکردنەکە بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئیسلامی سەربە وەقفی ئایینی تورکیا، مورتەزا بەدر بەشدار بوو، پرۆتۆکۆلێکی هاریکاری لە نێوان ناوەندەکە و پەیمانگای ئیسلامی مۆسکۆ واژووکرا.
لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵەکەدا ڕێککەوتن کرا لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئینسایکلۆپیدیای بنەمای ئیسلام بە شێوەی ئۆنلاین و چاپکردنی لە ڕووسیا، کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ڕووسی.
ئینسایکلۆپیدیاکە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە تورکیا لە دووتوێی هەشت بەرگدا چاپکراوە، بنەما سەرەکییەکانی باوەڕ و یاساکانی هەڵسوکەوتی ئیسلام، کەسایەتی و بەرهەم و دامەزراوە سەرەکییەکانی مێژوو و کلتوور و شارستانییەتی ئیسلام لەخۆدەگرێت.