Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، چوار سه‌ربازی رووسیا کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌نراوێکیدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیوه شه‌وی رابردوو هێرشكراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌كی تۆپهاوێژ له پارێزگای دێرازۆر و تیایدا هاتووه "له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستان‌دا، دوو راوێژكاری سه‌ربازیی رووسیا کوژراون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هه‌ر له‌و هێرشه‌دا، پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون و دوو له‌و بریندارانه‌ش وێڕای هه‌وڵه‌كانی تیمی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ست داوه.