Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی ئیمپراتۆری پێشووی ژاپۆن، ئاكیهیتۆ دەستبەرداری دەسەڵاتەکانی بوو، شازادەی جێنشین، ناروهیتۆ سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئیمپراتۆری نوێ.
ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ بڵاویکردەوە، ناروهیتۆ بەیانیی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا چووە سەر تەختی ئیمپراتۆریەتی ئەو وڵاتە.
لە رێوڕەسمی رادەستكردنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆردا، تەنها پیاوانی خێزانە خانەدانەكان ئامادەبوون و ناروهیتۆ نیشانەكانی ئیمپراتۆریەتی لە ئاكیهیتۆی باوكی وەرگرت كە لە ئاوێنە، شمشێر و گەوهەر پێكهاتووە.
دوای وەرگرتنی نیشانەكان، ناروهیتۆ چووە سەر تەختەكە و گوتی: "سوێند دەخۆم كە لە رێگای ئیمپراتۆری پێشوو، ناروهیتۆ لانەدەم و میراسی ئیمپراتۆرەكانی پێشووم لەبیربێت و خۆم بەرەوپێش ببەم".
دوێنێ ئیمپراتۆری پێشووی ژاپۆن ئاكیهیتۆ دەستبەرداربوونی لە دەسەڵاتەكەی راگەیاندبوو.