Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
برۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بڕیاری درێژنەکردنەوەی ماوەی کاری "هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی" لە شاری خەلیلی کەرتی خۆرئاوا، لەلایەن ئیسرائیلەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بڕیاری درێژنەکردنەوەی ماوەی کاری "هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی" لەلایەن ئیسرائیلەوە، مەترسی ئەوەی هەیە ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە هەیە بەرەو خراپتر ببات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "یەکێتیی ئەورووپا لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەرپرسیارێتیی پارێزگارییکردن لە گەلی فەڵەستین لە خەلیل و بەشە داگیرکراوەکانی دیکەی خاکی فەڵەستین وەبیر ئیسرائیل دەهێنێتەوە".