Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
نیویۆرک - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ئاماژەی بەوەکرد کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە حکوومەتی مادورۆ لە ڤێنیزوێلا بهێنرێت کە بە "رژێم" ناویبرد و جەختی لەوەشکردەوە هەموو بژارەکان لەوبارەیەوە لەبەردەستیاندان.
مایک پێنس لەمیانی چالاکییەکدا لە مەیامی کە ڤێنێزوێلییەکان بەشداریی تێدا دەکەن، باسی لەوەکرد کە کاتی هاتووە دژ بە "رژێم"ی مادورۆ هەنگاو هەڵبگیرێت.
پێنس جەختی لەوەکردووەتەوە واشنتۆن کاردەکات لەپێناو قۆناغێکی راگوزەری ئاشتییانە و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن خوان گوایدۆوە کە خۆی وەک سەرۆکی کاتیی وڵات راگەیاندووە و گوتی: "کاتی کۆتاییهێنان بە رژێمی مادورۆ هاتووە".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کاتی گفتوگۆ و دیالۆگ نییە لە ڤێنیزوێلا و سەرجەم بژارەکان لەبەردەستدان و ئیدارەی ترەمپ نیکۆلاس مادورۆ زیاتریش لاواز دەکات.