Ahmed Gouda
01 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2023
قودس – AA
سوپای ئیسرائیل، کوژرانی نۆ سەربازیی خۆی لە باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەکانی "Yedioth Ahronoth"، "Maariv" و "The Jerusalem Post"ئ ئیسرائیلی بڵاویان کردووەتەوە،
سوپای ئیسرائیل ڕێگای داوە ناوی نۆ سەربازیی خۆی کە دوێنێ سێشەممە لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون بڵاو بکرێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکان، سوپای ئیسرائیل ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارە فەڵەستینییەکان لە باکووری کەرتی غەززە، چوار سەربازیی ئیسرائیلیش برینداربوون.