Zana Natık Kerem
03 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس ئەنجامی سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن تاوتوێ کرد.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حوسێن لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرەنسیس کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق تاوتوێکراوە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانەوەی ناوچە شوێنەوارەکان لە عێراق بە تایبەتیش شاری مێژوویی ئور سەربە پارێزگای زیقار و رایگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانەوەی ناوچە شوێنەوارەکان، خستووەتەگەڕ.
پاپا فرەنسیس لە میانی مانگی ئاداری رابردوودا، سەردانێکی مێژوویی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو.