Eşref Musa,Mohamad Misto
03 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
دێرازۆر – AA
له كاتێكدا دوێنێ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د یاسای لێبوردنی گشتی راگه‌یاند، به‌ڵام به هۆكاری جیا جیا ٥٩ گه‌نجی له دێرازۆر ده‌ستگیركرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێم به پاساوی فیراری سه‌ربازی ١٥ گه‌نجیان له گه‌ڕه‌كی جورا و به پاساوی گواستنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌شت گه‌نجی دیكه‌یان له گه‌ڕه‌كی كوسور ده‌ستگیركردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیوای چوارەم به فه‌رمانده‌یی ماهیر ئه‌سه‌د، برای به‌شار ئه‌سه‌د، ٢٣ گه‌نجیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌میدییه، جوبهیله و كوسور به‌تۆمه‌تی "نه‌دانی به‌رتیل" به ئه‌فسه‌رانی به‌رپرس له‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی ئاسمانی له شارۆچكه‌ی مه‌دائین به هۆكاری نه‌زاندراو ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
به‌م جۆره له‌و رۆژه‌ی کە رژێم یاسای لێبوردنی گشتی راگه‌یاند له دێرازۆر و شارۆچكه‌ی مه‌دائین، ٥٩ كه‌سی ده‌ستگیركردووه.