Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید پشتگیریی هه‌رێمى كوردستانی دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی کردووە لە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید و کۆبوونەتەوە.
راشیگەیاندووە کە له كۆبوونه‌وه‌كەدا، نێچیرڤان بارزانی دووباره پيرۆزبايى لە عەبدوللەتیف رەشید کردووە بەبۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونى لە پۆستی سەرکۆماری عێراق و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە.
باسی لەوەشکردووە کە نێچیرڤان بارزانی بۆ عەبدوللەتیف رەشید گوتوویەتی: "چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه رۆڵ ببين له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هەروەها ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانی دووپات كردووەتەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵیى له پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لاى خۆيه‌وه سه‌ركۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواستووە به هاوكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بکەن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى وڵات بهگشتىی، پاراستنى ئارامى و ئاسايش.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كردووەتەوە كه تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى هه‌ولێر-به‌غدا كليلى ئارامى و سهقامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان کردووە لە بارەی رەوشی ناوچه‌كه به‌گشتیی و ژمارەیەک پرسی دیکە.