Sarmand Hameed
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كردووەته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ده‌ده‌ن و نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، هه‌روه‌ها رایگەیاندووە: "له‌م قۆناغه‌دا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، عێراق پێویستی به پشتگیریی هاوپه‌یمانانه".
بەپێی راگەیەنراوەکەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها رایگەیاندووە: "هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختى له كارى هه‌موو لایه‌ك بۆ پاراستنی ناوچه‌كه كرده‌وه كه هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى له‌سه‌ر ماوه".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی ڕایگه‌یاندووە، ئه‌وان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی كه له پێگه‌یه‌كدایه ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرنگیی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا.
تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌مباره‌یه‌وه، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بوو.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە عێراق و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئێوارەی هەمان رۆژ گەیشتە هەولێر.