Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند "ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، جێگای قبووڵكردن نییه. پێویسته له‌سه‌رمان تووڕهییهكان هێوربكهینهوه".
له‌چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەکانی خولی 72هه‌مینی كۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، سێرگی لاڤرۆڤ له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا به هۆی وتاره‌كه‌ی تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئاماژه‌ی به له‌ناوبردنی كۆریای باكوور كردبوو، سه‌ریهه‌ڵداوه گوتی: "هه‌ڕه‌شه دژبه‌یه‌كه‌كان و ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له نیمچە دوورگه‌ی كۆریا، جێگای قبووڵكردن نییه. پێویسته له‌سه‌رمان تووڕهییهكان هێوربكهینهوه".
سێرگی لاڤرۆڤ هه‌ڕه‌شه دژبه‌یه‌كه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون-ی به شه‌ڕی منداڵانی باخچه‌ی ساوایان ناوبرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به گه‌رمی پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی ناوبژیكردن ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، هه‌ندێك له وڵاتانی بێلایه‌ن لە ئه‌ورووپا، ده‌كرێت رۆڵی نێوه‌ندگیرییان هه‌بێت له قه‌یرانی كۆریای باكووردا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر رێككهوتننامەی ئه‌تۆمیی ئێران، سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "رووسیا نایه‌وێت جارێكی دیكه رێككهوتننامەی ئه‌تۆمیی ئێران تاوتوێ بكرێته‌وه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا، نزیكنابینهوه و گوتی: "ئه‌مریکا په‌یامێكی هه‌ڵه بۆ كۆریای باكوور ده‌نرێرێت".
ناوبراو باسی له سووریاش كرد و رایگه‌یاند، پێشینه‌یان له‌و وڵاته له‌ناوبردنی تیرۆره و پێویسته ئه‌مریكا و رووسیا له‌وباره‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دابه‌شبوونی خاكی سووریاوه گوتی: "هه‌رگیز رێگه به دابه‌شبوونی سووریا ناده‌ین. دابه‌شبوونی سووریا كاریگه‌ری له‌سەر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات".