Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کۆمارییەکاندا کە لە ویلایەتی ئالاباما رێکخرا، باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی و دەرەکی وڵاتەکەی کرد.
ترەمپ بەردەوام بوو لە لێدوانە توندەکانی بەرامبەر کۆریای باکوور و ئاماژەی بەوەدا کە دەبوو ئەو پرسە چەندین ساڵ پێش ئێستا تاوتوێ بکرایە و رێگری بکرایە لە هەڕەشەکانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.
وەک ئاماژەیەک بە سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆن ئون، ترەمپ گوتی: "دەبوایە پێشتر کلینتۆن و ئۆباما سەرقاڵی پیاوی رۆکێت بوونایە،. بەڵام ئێستا من پێوەی سەرقاڵ دەبم چونکە پێویستە ئەو پرسە چارەسەر بکەین".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، ترەمپ دووپاتی کردەوە لەوەی کە ئەو چەند هەنگاوێک دەگرێتە بەر بەرامبەر بە کۆریای باکوور هەرچەندە زۆر دڵنیاش نییە لەوەی کە ئەنجامی دەبێت یان نا.