Sarmand Hameed
25 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، رۆبەرت واڵەر کرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری مەسعود بارزانی، لە دیدارێکدا کە کونسوڵی گشتی پێشوو، سیڤ فەیگن ئامادەی بوو، بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێ هەروەها بۆ کونسوڵی پێشوو لە کاری تازەیدا خواست.
هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی کاریگەری پەتای کۆرۆنا کرا.
لەلای خۆیەوە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی مرۆییانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر کۆچبەر و پەنابەران کە بەهۆی شەڕی داعش پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.