Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
شیکاگۆ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەمریکا و ئیسرائیل لەوەی خۆیان لەو جۆرە هەنگاونانە بەدوور بگرن کە دەبنە هۆی تەشەنەسەندنی بارگرژییەکان لەبارەی قودس.
لە ١٦هەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی موسڵمانانی ئەمریکا و کۆنگرەی کۆمەڵەی موسڵمانانی ئەفریقای باکوور کە دەیان هەزار موسڵمان ئامادەبوون و لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا سازدرا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تاقیکردنەوەی نوێ لەبەردەم موسڵمانانی ئەمریکا دایە و رووبەڕووی هەڕەشەی جیا جیا بوونەتەوە و پەیوەندیدار بەمەیشەوە سازدانی ئەو کۆنگرەیەی بە گرنگ لەقەڵەم دا.
ئەردۆغان بە بیری هێنایەوە بە پشتیوانی ١٢٨ وڵات لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند کرا کە بە دەستپێشخەری تورکیا بۆ رەتکردنەوەی بڕیاری ناساندی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئامادە کرابوو. گوتیشی: "ئەو سەرکەوتنەی لە پرسی قودسدا بەدەستمان هێنا دەریخست کە ئێمە بە پشتیوانی یەک هەوڵ بدەین چۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".
سەرکۆماری تورکیا ئەمەیشی بۆ ئاشتی بە "خاڵێکی وەرچەرخان لە حەق، دادپەروەری و ئازادی"دا لە قەڵەم دا. گوتی: "ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی پێکەوەیی و یەکڕیزی و یەکگرتووییە. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هاوكات نیشانی جیهانی داوه، كه ده‌ستكه‌وتێكه به پاره ناكڕدرێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رباره‌ت به قودس، به‌تاڵبووه‌ته‌وه و 128 وڵات خاوه‌ندارێتیی له پێگه‌ی مێژوویی و پیرۆزیی قودس كردووه.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "بێگومان چه‌ند وانه‌یه‌ك هه‌یه له ده‌نگدان سه‌باره‌ت به قودسدا كه هه‌مووان پێویسته لێی تێبگه‌ن. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئێسرائیل بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و هه‌نگاوانه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات بانگهێشت ده‌كه‌م. چونكه قودس بۆ ئێمه له‌وه خۆشه‌ویست تره بكرێتـه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. قودس بیلبیله‌ی چاوی هه‌موو موسڵمانان و هێڵی سوورمانه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئیدی پێویسته جیهانی ئیسلامی د‌رك به هێزی راسته‌قینه‌ی خۆی بكات.