Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2026
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای داوەریی عێراق، فایەق زێدان ڕێوشوێنەکانی دادوەریی بۆ پاڵپشتیکردن لە جێبەجێکردنی پلانەکەی حکوومەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت لەگەڵ ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ستیڤن ڤاگن تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فایەق زێدان پێشوازی کردووە لە ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ستیڤن ڤاگن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە دیدارەکەدا، ڕێوشوێنەکانی دادوەریی بۆ پاڵپشتیکردن لە پلانەکەی حکوومەتی عێراق بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت تاوتوێ کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، فایەق زێدان ئاماژەی بەوەداوە، جێبەجێکردنی پلانەکەی حکوومەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای داوەریی عێراق، فایەق زێدان لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە جێبەجێکردنی پلانی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، بە شێوەیەک دەبێت کە پابەندبوونی عێراق بە پەیوەندییە ئەرێنییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرۆشی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و یاسا بەدی دەھێنێت.