Zana Natık Kerem
04 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
سەنعا ــ AA
سوپای یەمەن رایگەیاند کە لە میانی شەڕو پێكدادانی نێوان هێزەكانیان و چەكدارانی حووسی لە رۆژهەڵاتی شاری سەنعای پایتەخت، ١٥ چەكدار كوژراون.
ماڵپەڕی سێپتەمبەر نێت سەر بە سوپای یەمەن لە سەرچاوەیەكی مەیدانی بڵاوی كردووەتەوە كە ١٥ چەكداری حووسی هێرشانكردە سەر هێزەكانی حكوومەتی یەمەن لە ناوچەی جمایم لە چیای سەڵب سەر بە شاری نەهم رۆژهەڵاتی شاری سەنعا.
بە گوتەی سەرچاوەكە، هێزەكانی حكوومەتی یەمەن هێرشەكەیان تێكشكاندووە و لە میاندا سەرجەم چەكدارە حووسییەكان، كوژراون.