ئهنقهره - AA
گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، تهلال سلۆ كه ماوهیهك له سووریا گوتهبێژی هەسەدە بوو و دواتر له دهستی پهیهده ههڵات، باسی له پڕۆژهی پهیهده كرد بۆ گهیشتن به دهریای ناوهڕاست.
تەلال سلۆ ئاشكرای كردووه، بهرپرسانی ههواڵگریی ئهمریكا پێیان راگهیاندوون کە له پێناو مانهوهدا، پێویسته له وشكانییهوه بگهنه سهر دهریای ناوهڕاست.
پهیهده له ئێستادا، زیاتر له یهك لهسهر چواری خاكی سووریای بهدهستهوهیه و دهیهوێت له سنووری عێراقهوه له رۆژههڵات، به دریژایی سنووری توركیا له باكوورهوه تا رۆژئاوای سووریا پێكهوه ببهستێتهوه.
كرانهوهی پهیهده به رووی جیهاندا و بهدهستهێنانی پشتگیری، بهنده به كردنهوهی رێڕهوێك و گهیشتنی به دهریای ناوهڕاست. لهبهرامبهر هۆشدارییهكانی توركیادا لهبارهی پهیهدهوه، ئهمریكا پێشهاتهكان به بهرهنگاربوونهوهی داعش ناودهبات.
گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، تهلال سلۆ كه بهرله بهجێهێشتنی سووریا لهگهڵ بهرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی یهپهگه باڵی چهكداری پهیهدهدا ههبووه، شایهتحاڵی چالاكییهكانی یهپهگهیه به ناوی ههسهدهوه.
تەلال سلۆ چهندین جار له كۆبوونهوهكانی ههسهده لهگهڵ ئهمریكا كه گهورهترین پشتیوانیهتی، بهشداریی كردووه.
گوتەبێژی هەڵاتووی هەسەدە، تهلال سلۆ لهبارهی تێڕوانیی ئهمریكا بۆ پڕۆژهی گهیشتنی پهیهده به دهریای ناوهڕاست، پارێزگاریكردن له عهمبارهكانی چهكهكانی لهبهرامبهر توركیادا، دۆخی عهفرین و بازرگانیی نهوتهوه وهڵامی پرسیارهكانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایهوه.
پرسیار: پەکەکە لە دێرازۆر و حەسەکە چۆن کار لەسەر نەوت دەکات.
یەپەگە و پەکەکە، دوای ئەوەی بیرە نەوتەکانی رومێلانیان لە ٢٠١٢دا بەدەست هێنا، دواتر کارەکەیان بە خراپ بەکارهێنا. سەرەتا نەوتیان لە رێگەی ناوچەکانی داعشەوە دەبردە دەرەوە. عەلی شەیر بەرپرسی کاروباری دارایی پەکەکە لە جزیرە و لە قامیشلۆ دەژیت، راستەوخۆ پەیوەندی بە سەردەستەکانی پەکەکەوە هەیە. ئەو کەسەیە کە توانای رێککەوتنی نەوتی هەیە. ئەو داهاتەی دەستدەکەوێت تەنها ئەو دەیزانێت. ئەمە نهێنی پەکەکەیە. عەلی شەیر لە ٢٠١٢ەوە نەوت دەفرۆشێت بە دەرەوە. پێشتر تەنها لە رێگەی ناوچەکانی ژێردەستی داعشەوە دەکرا. ئەفسەری رژێمی ئەسەد ئەلقاترجی بەرپرسی سەرەکی وەرگرتنی نەوتە لە پەکەکە. دەگوترا کە شاهین جیلۆ-ش دەستی وەرنەدەدایە کاری ئەمەوە. پرسی نەوت نهێنی رێکخراوەکە بوو، بە پرسیارکردن گەیشتم بەم زانیارییانە. پارەی نەوتی فرۆشراو دەکرا بە ناوی چەند کەسێکی نزیک لە خۆیانەوە لە بانکەکانی لوبنان و دواتر پارەکان دەبردرانە ئەورووپا. ناوەکان هەموویان هی پەکەکەن، بابەتەکە زۆر گەورەیە. هەموو رۆژێک بەسەدان تانکەر نەوتیان دەگواستەوە.
پرسیار: ماوەیەکی دوور و درێژە باس لە پرۆژەی ئەوە دەکرێت کە رارەوێک بکرێتەوە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست لەو شوێنانەی پەیەدە/پەکەکە دەسەڵاتدارن. لەسەردانەکان و چاوپێککەوتنەکاندا شانسی ئەوەتان هەبوو هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکا لەو بارەیەوە بزانن؟
بەڵێنی ئەوە درا بوو جیلۆ و هەسەدە کە بگەنە دەریای ناوەڕاست. منیش لەوێ ئامادەی بووم. ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنی دێرازۆرە ئەنجامی هەبووایە، سەرکەوتوو بوونایە، ئەمریکا پێدەچوو هەوڵی بدایە راستەوخۆ کۆریدەدرێکی بۆ هەسەدە بکاتەوە. بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکا گوتی 'ئەگەر پێکهاتەیەکی لەو چەشنە نەگات بە دەریا، ئەوا هیچ داهاتوویەکی نابێت'. نموونەی کوردستان و هەولێری نیشان دەدا. کوردستان خاڵێکی نییە بگات بە دەریا. هەربۆیە ناچارە لایەنەکانی تر رازی بکات ئەگەرنا لە کوێوە نەوتەکەی دەفرۆشێت. ناچار دەبێت خاڵێکی هەبێت، وەک بەندەر. لایەنی ئەمریکا بەڵێنیان دا لەسەر ئەمە، بەڵام دوای ئەمە، وابزانم کارەکە وەک ئەوە نەڕۆیشت کە پلانیان بۆ دانابوو. رۆژانی داهاتوو دەیبینین کە چی بووە.
پرسیار: سوپای تورکیا لە ٢٥ی نیساندا لە ناوچەی کاراچۆکی عێراق لە ئامانجەکانی یەپەگەی دا. لە کاراچۆک یەپەگە چی جۆرە ئەندامێکی هەبوو؟
کاراچۆک بنکەی قاسەی پارە و چەک و تەقەمەنی یەپەگەیە. باهۆز ئەرداڵ و شاهین جیلۆ لەوێ دەمانەوە. ئەوێ شوێنی مەشقی سەرکردەکانی پەکەکە بوو لە رووی ئایدۆلۆجییەوە. یەپەگە لەوێ مەشقی سەربازیان پێ دەکرا. من دوو جار چوومە ئەوێ. یەکەمجار لەوێ چاوم کەوت بە شاهین جیلۆ و سەیارەیەکم لێوەرگرت. ناوەندی راگەیاندنی یەپەگەش لە کاراچۆک بوو. ئەوانەی لەوێ بوون هەموویان کادری سەرکردە بوون. نالین کە خەڵکی تورکیا بوو بەرپرسی ئافرەتان بوو، عەرەبی نەدەزانی. ن.شێڤین کوردی تورکیا بوو، زۆر کەم عەرەبی دەزانی. (بەرپرسی گرووپەکانی یەپەگەبوو) روستەم و بەرپرسی حەسەکە گەرزانیش لەوێ بوو. بە شاهین جیلۆم گوت کە سەرم سوڕماوە ژمارەی کوژراوەکان هێندە زۆرن. ئەویش گوتی، "لە کاراچۆک پێشێلکاری ئاسایشی تورکیا کراوە. لەنێو ئەو سەرکردانەی بۆ ئەرکی تازە هەڵدەبژێردران لەوێ بوون. روستەم، دەچووە تورکیا لەوێ کاری دەکرد. هەواڵگری تورکیا ئەمەی دەزانی. ئێمەش لەبەر ئەوەی هێشتا پەیامی ئەمریکامان بەدەست نەگەیشتبوو کە بڵێن، 'نابنە ئامانج' لە دەرەوە دەماینەوە".
پرسیار:کاتێک فەرماندەی ئەمریکی هاتە کاراچۆک، چی رووی دا؟
رۆژی دووەم فەرماندەیەکی ئاسایی ئەمریکی هاتە ئەوێ. لەوێ یەکەمجار شاهین جیلۆ لە میدیا دەرکەوت. ئەوەی بە ئینگلیزی قسەی دەکرد پاسەوانی ئەمریکی بوو سەلار. لەوێ ئەوەیان باس کرد کە هێرشەکە چۆن روویداوە. بە فەرماندەکەیان گوت لە هێرشەکەدا، کەسانی سیڤیل گیانیان لەدەست داوە نەک بەرپرسانی پەکەکە. فەرماندەکە ئیدانەی نەکرد. دوای پێنج رۆژ جیلۆ هات گوتی 'ئەمریکا لەگەڵ تورکیا قسەی کردووە کە هیچ هێرشێک روونادات'.
پرسیار: یەپەگە کێشەی کۆگای چەک و تەقەمەنی چۆن چارەسەر کرد؟
تەقەمەنی و چەکە قورسەکانی رادەستی هەمین دەکرد. ئەویش لە کۆگاکان دایدەنان. تورکیا ئەو کۆگایانەی نەکردە ئامانج کە ئەمریکییەکان دەیانپاراستن. ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و بڕێکی زۆر تەقەمەنی بۆ ئەوەی نەبنە ئامانجی تورکیا لەو شوێنانەی ئەمریکییەکانی (بنکەکانیان)ی لێ بوون داندران.
پرسیار: پەکەکە پەیوەندی نێوان عەفرین و بەشی رۆژهەڵات چۆن بەدی دەهێنێت لە کاتێکدا (هاوسنوور) نین؟ ئایا ترسی لەو پچڕانەنییە؟
کە رژێمی سووریا حەلەبی گرت راستەوخۆ رێگایەک کرایەوە. ئەمە کۆریدۆرێکی هاوتەریبە (لە باشوورەوە). رێگاکە بە عەفرین دا دەڕوا (دەچێتە ناوچەکانی رژێم) لە دەرەوەی حەلەب بۆ منبج درێژ دەبێتەوە. لە منبجیشەوە بەرەو (رۆژهەڵاتی فورات) جەزیرە دەڕوات. بۆ بەکارهێنانی ئەم رێڕەوە دەبێت رەزامەندی لە رژێم یاخود رووسیا وەربگیردرێت هەتا هەندێکجار لە ئێرانییەکانیش.
پرسیار: هەڵوێستی ئەمریکا بۆ پاراستنی یەپەگە لە عەفرینیش بە هەمان شێوەیە؟
ئەمریکا لە بارەی عەفرین هیچ دڵنیاییەکی نەداوە. تەنانەت کە جاری یەکەم لەگەڵ مەکگۆرک کۆبوومەوە. کە ئەوکات لەگەڵ عەفرین هیچ رێگایەک نەبوو. پشتگیری ئەوانم بۆ عەفرین لێ پرسی. ئاماژەی بەوە دا ئەوان وەک ئیدارەی ئەمریکا پشتگیری عەفرین ناکەن. ئەوە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئێمە بوو. گوتی 'ئەگەر عەفرین پشتیوانێکی دیکەی دەوێت با پشتیوانێکی دیکە ببینێتەوە'. گوتم 'لەوانەیە لە لایەن رووسەکانەوە بێت'، ئەویشی گوتی 'لای ئێمەوە رێگرییەک نییە'. دواتر ئامۆزای ئەسەد حوسەین ئەسەد تەلەفۆنی بۆ کردم. ویستی لە بنکەی سەربازی حمێمیمەوە هێڵێک لەگەڵ لایەنی رووسی و هەسەدە دروست بکات و منیش ئەوەم بۆ شاهین جلۆ باس کرد. ئەو گوتی ئەو هێڵە ئەمریکییەکان هەراسان دەکات. بەڵام (بە قسەی خۆیان فەرماندەی گشتیی یەپەگە) سیپان حەمۆ ویستی پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ رووسەکان. منیش باسی ئەوەم بۆ حوسەین ئەسەد کرد ئەویش دواتر کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ رووسەکان کردەوە. لە زۆر بابەتدا پەنایان بۆ رووسیا دەبرد.
پرسیار: ئایا پەکەکە تا چەند ترسی تێکەوتبوو لە هاتنی تورکیا بۆ عەفرین؟
ئەگەر سوپای تورکیا هاتبووایە (بۆ عەفرین) زۆر بە زوویی شارەکەی کۆنتڕۆڵ دەکرد. لە راستیدا رەوشی عەفرین بەمجۆرە نییە کە رێکخراوەکە لە دەرەوە وا وێنای دەکات. لەبەرئەمە زۆر دەترسن. بابەتەکە تەنها کەوتنی عەفرین نەبوو. بەڵکو بە واتای ئەوە دەهات هێزەکانی تورکیا رێگای گوندەوارەکانی باکووریان دەبڕی و هەموو پڕۆژەکانی (چوونە سەر دەریای ناوەڕاست) شکستیان دەهێنا. چونکە عەفرینیان بە دڵی ئەو پڕۆژەیە دادەنا. دەستوەردانی تورکیا کۆتایی بەو خەونی سەودا و مامەڵانە دەهێنا. لە ئەگەری هاتنی تورکیادا بۆ عەفرین داوای هەبوونی رووسیایان دەکرد. رژێمی سووریا لە ئەگەری هەر بەریەککەوتنێک لەگەڵ تورکەکان لە عەفرین داوای هەڵکردنی ئاڵای سووریایان کرد، بەڵام رژێم مەرجی ئەوەی دانا کە هەموو ئەو خاڵانەی ئاڵای سووریایان لەسەر هەڵدراوە رادەستی خۆی بکرێن بەڵام قەندیل ئەو داوایەی رەت کردەوە. بەڵام لە کۆتاییدا چەکدارانی سنووریان دەپاراست. لەو باوەڕەدابوون ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی عەفرین کۆنتڕۆڵ نەکات. ئەمریکاش تاکو ئەمڕۆ وەڵامی نەدانەوە. ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ناوچانەی (ئەوان) رزگاریان کردوون دەیانپارێزن بەڵام هەر لە سەرەتاشەوە ئاماژەی بەوەدا کە پشتگیری لە عەفرین ناکات.
news_share_descriptionsubscription_contact

