سلێمانی - AA
توێژه‌ران و شاره‌زاینی بواری سیاسی دیداری هه‌ر دوو سه‌ركۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به خاڵێكی وه‌چه‌رخان له په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌نه ده‌ناسێن و ئه‌وه به تهحهدییهك ده‌زانن له كاتێكدا زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له عێراق و بگره ناوچه‌كه دژ به ئه‌مریكا هه‌ڵوێستیان گرتووه.
سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆڕبه‌ندی جیهانی ئابوری كه له داڤوس به‌ڕێوه‌چوو، چاویان به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وت.
دیداره‌كه له‌و روانگه‌یه‌وه گرنگی په‌یدا كرد كه، رۆژی ٣ی كانونی دووهه‌می ئه‌مساڵ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق كوژرا. شیعه‌كان هه‌ر زوو قۆڵیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڵكرد و كورد و سوننه له ئه‌زموونێكی نوێ‌دا، دژ به‌و خواسته‌ی شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان بایكۆت كرد، هه‌رچه‌نده له رووی یاساییه‌وه كاریگه‌ری نه‌كرد و په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی له عێراق دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی لایه‌نه شیعه‌كان، كورد كه پشكی له سه‌ركۆماریی وڵاتیشدا هه‌یه، به ده‌نگێكی ئاشكرا نه‌یشارده‌وه كه لایه‌نگری له بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات و تا ئێستا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی له عێراقی به به‌ڵگه هێنایه‌وه و ئه‌وه جۆرێك له ناڕه‌زایه‌تی و بگره هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانی لێكهوتهوه، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له سه‌ركۆماری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێ له ئه‌گه‌ر دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی داڤوسدا.
به‌و پێشینه‌یه، دیداری نێوان به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا و كه‌سی یه‌كه‌می ئیداره‌كه، دۆناڵد ترمپ زیاتر گرنگی به بابه‌ته‌كه ده‌به‌خشێت و توێژه‌رێكی سیاسی كوردیش پێی وایه، ئه‌م دیدارانه به‌رده‌وام ده‌بن به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كورده‌كان، چونكه ئیداره‌ی ئه‌مریكا دوای بڕیاره‌كه‌ی عێراق به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
توێژه‌ر له په‌یمانگای واشنتۆن دكتۆر بیلال ئه‌حمه‌د وه‌هاب له‌م باره‌یه‌وه ده‌لێت: "دیداره‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبه‌ته گرنگن، جۆرێكه له ئاوڕدانه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌سه‌ر عێراقدا، هیچ به‌پرسێكی نه هه‌رێمی كورسستان و نه عێراق سه‌ردانی كۆشكی سپی نه‌كردوه، باسی ئیداره‌ی تازه ده‌كه‌م. به‌تایبه‌تی بۆ عێراق ئه‌مه خاڵێكی گرنگه، نه سه‌رۆكی كۆمار و نه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، نه‌هاتوونه‌ته كۆشكی سپی و بۆیه دیداریان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق گرنگه. دیداری یه‌كه‌می نێوان د.به‌رهه‌م و سه‌رۆك تره‌مپ له نیویۆرك بوو له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ش دیداری دووهه‌م بوو".
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه هۆكاری گرنگی دیداره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه "به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی عێراق گوشارێكی زۆری ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی له‌سه‌ر بوو كه ئه‌م دیداره نه‌كات به‌ڵام وه‌ك جۆرێك له ته‌حه‌ددا ئه‌م دیداره‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ، ته‌عاموڵ له‌گه‌ڵ دوو ئیراده‌ی عێراقی ده‌كه‌ین یه‌كێكیان تا حه‌دێك میلیشیاییه و ئیش له‌سه‌ر خواسته‌كانی عێران ده‌كات و ده‌یه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ربكات و بۆته خالێكی یه‌كگرتن بۆیان. به حوكمی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێكی گه‌وره له دژیان هه‌یه له خواره‌وه‌ی عێراق و له به‌غدا و شه‌رعیه‌تیان له‌كه‌دار بووه و بۆیه ده‌یانه‌وێ به‌و خاڵه، به ده‌ركردنی هێزه‌كانی عێراق له ئه‌مریكا جۆرێك له شه‌رعیه‌ت بۆ خۆیان له بوونیان له سیاسه‌ت و حكوومه‌تی عێراق بگه‌ڕێننه‌وه و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی مه‌هه‌ندس بكه‌نه خاڵی وه‌چه‌رخان بۆ یهكڕێزیان و دۆزینه‌وه‌ی خاڵێك كه وا كۆیان بكاته‌وه".
دكتۆر بیلال ئه‌حمه‌د وه‌هاب جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه "چوونی د. به‌رهه‌م بۆ ئه‌و دیداره و بینینی بۆ ئه‌وه‌یه بلێن كه عێراق وڵاتێكه و ته‌نیا میلیشیاكان نوێنه‌رایه‌تی ناكه‌ن و ده‌نگی میانه‌ڕه‌وی تێدایه و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق ده‌نگێكی متوازنی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان و هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت و نه‌ك ته‌نیا لایه‌نێكی دراوسێ".
دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش دۆناڵد تره‌مپ-یش به لای ئه‌م توێژه‌ری په‌یمانگای واشنتۆن جێی بایه‌خ بووه و له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر بیلال ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "له رووی پرۆتۆكۆلییهوه ناو هێنانی كاك نێچیرڤان وه‌ك سه‌رۆك و بوونی ئاڵای كوردستان خاڵێكی گرنگه، پێده‌جێت رێخۆشكه‌ر بێ كه وا سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی واشنتۆن بكرێت و سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات و ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه".
ئه‌و پێی وایه كه ئێستا جۆرێك له ئاوڕدانه‌وه له ئیداره‌ی ئه‌مریكا به رووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت: "بیرمان نه‌چێت پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاته هه‌ولێر و نه‌چووه به‌غدا، باس له دێڤید شینكه‌ر ده‌كه‌م، و سه‌ردانی زۆربه‌ی به‌رپرسه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كرد، هه‌ر له سه‌رۆكی هه‌رێم تا ده‌گاته سه‌رۆكی حكوومه‌ت. له‌وه‌ته‌ی به‌غدا تۆنی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا گۆڕیوه، ئه‌مریكاش گه‌رم و گوڕتر به‌ده‌م هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتووه. وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه قسه‌ی كردووه و بیرمان نه‌چێت ئۆفیسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به چاوێكی زۆر گرنگه‌وه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێ له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده كریستاننشینهكان كه به لای مایك پێنسه‌وه خاڵێكی گرنگه".
ئه‌و توێژه‌ره په‌یمانگای واشنتۆن دكتۆر بیلال ئه‌حمه‌د وه‌هاب جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێم به‌ره‌وه باشی ده‌ڕۆن. ئێستا قسه و باسێك هه‌یه كه ئایا ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكرێن، بچن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان نا. ئه‌مه له‌وانه‌یه قسه‌ی زیاتری بوێت به حوكمه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتری له‌سه‌ره. بیرمان نه‌چێت كه ئێران ویستی تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمان بكاته‌وه، مووشه‌كی به هه‌ولێر نا، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، لهرامبهردا ده‌بێ گه‌ره‌نتی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌زیه‌تی نه‌كات. به گشتی ده‌توانم بڵێم كه ئێستا ئه‌مریكا گرنگهییهكی تازه و جدیتری به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و پێموایه ئه‌م دیداره‌ی له داڤوس بوو، دیداری تریشی به‌دوادابێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

